بێگومان ئەگەر بڕیار بوو ڕوخساری دزێوێک بکێشن، دەبوو لە شێوەی جەنگیزخاندا وێنا بکرایە.

تاکە ئامانجی زاڵبوون بوو بەسەر جیهاندا و گرنگی پێ نەدەدا چەند کەسی بێتاوان لە گەشتنی ئامانجی دەکوژرێن. دڕندەیی ئەو بێ سنوور بوو وەک: چۆن هەموو خەڵکی کوشت و لەناوی بردن.

ئاخۆ دەکرێت لە تەواوی مێژوودا کەسێک لە جەنگیز خان خراپتر ناوزەد بکرێت؛ ئەو کۆچەرێک بوو لە گەلی مەغوول کە لە دەیەی یەکەمی سەدەی(١٣)دا بێ بەزەییانە بوو بە گەورەترین ئیمپراتۆری جیهان.

هێرشە دڕندانەییەکانی تەرمی لەئەژماربەدەری لە چینەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێهێشت.

جەنگیز خان کەسایەتییەکی ئاڵۆزی هەبوو و پێی وابوو کە پێویستە جیهان بگۆڕێت.

هەر لە تەمەنی گەنجییەوە، کە لاشە بێشومارەکانی بینی، جۆرێک لە خۆشحاڵیی بەسەردا هات، لە گەنجیدا، ڕوحێکی دڕندەیی بە دەمارەکانیدا ڕادەکرد، تەنانەت براکەی کوشت، کە لەسەر ڕێگەیدا وەستابوو.

لە شەڕەکانیدا زیاتر لە (٢،٦٠ )ملیۆن کەسی کوشتووە.

هۆگری و مەیلی بێ ئەخلاقی تێرنەکراو بوو و لە کاتی گەشتەکەیدا لە چینەوە بۆ ئێران، هەزاران ژن بۆ دەربازبوون لە ژیانی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

چەکی ترس لە ژیانی جەنگیز

جەنگیز بۆ ئەوەی جیهان داگیر بکات، ناچار بوو هێرش بکاتە سەر شانشینی گەورەی ئیسلامی ئاسیای ناوەڕاست کە موحەممەد شای دووەم (خواریزمشاهی) حوکمڕانی دەکرد.  بۆ یەکەمجار بە خێرایی سەربازەکانی نەنارد؛ بەڵکوو کۆمەڵێک بازرگان بە دیارییەوە ڕەوانەی ئێران کرد.

بەڵام نوێنەرانی موحەممەد شاهـ دەستیان بەسەر دیاری بازرگانەکاندا گرت و بەشێکیان کوشت. هەڵەیەکی گەورە کە جەنگیزی زۆر تووڕە کرد. سەربازە کێوییەکانی مەغوول بە خێرایی دەچنە ناو مەیدانەکەوە و سوپای خواڕزم شاهی قەڵایەکی بەهێز لە قەڵاکانی شارەکەدا دەگرێت.

پێیان وایە دیواری شار و کانیاوی قووڵیان دەیانپارێزێت.

جەنگیز خان هەزاران پیاوی محەممەد شاهـ دەگرن و فڕێیان دەدەنە ناو کانیاوەکانەوە بۆ ئەوەی پردێکی مرۆیی دروست بکەن و بیانبڕن.!

لەناو ترس و تیرۆری خەڵکدا، سەربازانی مەغوول هەزاران دیلیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێنا.

بەڵام ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە چۆن قەڵا زەبەلاحەکەی شاری مرۆ گیرا.

مەغوولەکان نزیکەی شەش ڕۆژ بە دەوری شارەکەدا دەسوڕانەوە و دواجار خەڵکەکە بەهۆی ترسیانەوە دەروازەکانیان بەڕوویاندا کردەوە. لەڕاستیدا شارەکە بەبێ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەک خۆی ڕادەستی مەغوول دەکات. لێرەدایە کە بۆمان دەردەکەوێت کە جەنگیز چەکی ترسی لە دژی خەڵکی شار بەکارهێناوە و کوشتوویەتی.

جەنگیز وەستای دروستکردنی تیرۆر بوو و بە تەواوی دەیزانی چۆن ترس بخاتە دڵی دوژمنەکانی و بە درێژایی تەمەنی ئەم شێوازەی بەکارهێنا. بێگومان چەکی ترس بەس نەبوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری مرۆ.  مەغوولەکان کۆمەڵکووژییەکی گەورەیان لەم شارەدا کرد و بە بەکارهێنانی هێڵکان (ئامرازی شەڕ) شارەکەیان وێران کرد.

جووینی، زانای ئەو سەردەمە دەڵێت: مەغوولەکان هەموو خەڵکی شارەکەیان بردە بیابانەکان و بە شێوەیەکی قێزەون کوشتیان.

دەڵێت: هەر جەنگاوەرێک نزیکەی(300) کەسی کوشت و نزیکەی ملیۆنێک کەسی بێ تاوان لەم کارەساتەدا گیانیان لە دەستدا.

هەر وەها مەغوولە خراپەکان شارەکانی هەرات و بەلخ و نیشاپور و سەمەرقەند و بوخارایان بە تەواوی وێرانکرد کە جوانترین شاری جیهان بوون لە جیهانی تاریکی ئەو سەردەمەدا.

و خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی بێ ڕەحمانە ئەم شارانەیان کۆمەڵکووژ کرد.

وەک لە هێرات و تووس، لە کۆی دانیشتوانی سەدان هەزار کەس، کەمتر لە هەزار کەس ڕزگاریان بوو. داگیرکردنی جیهان مەغوولەکان ئاسیایان وێرانکرد و مردووەکانیان کەڵەکە کرد. زۆر سەرچاوەی زمانی فارسی هەن کە باس لەوە دەکەن مەغۆلەکان {٣٠} ملیۆن کەسیان لە ئاسیای ناوەڕاست کوشتووە.

ئەم فەتحانە زۆرێک لە ژنانیان کردە کۆیلە بۆ کوژاندنەوەی تینوێتی تێرنەکراوی جەنگیزخان. زۆر شانشینی داگیر دەکات و ئیمپراتۆریەتەکەی زیاد دەکات.

هەموو خاکی خورازمشاهی دەکەوێتە دەستی.

تا ساڵی {١٢٢٦} جەنگیز خان بە شێوەیەکی دڕندانە جیهانی داگیر دەکرد. پێنج زنجیرە هەڵمەتی خوێناوی دەست پێکرد بۆ فراوانکردنی ئیمپراتۆریەتەکەی بۆ نزیکەی{٩} ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە.

زیاتر لە{٣٠}ملیۆن کەس لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا ژیاون. بۆ گەنجێک کە لە شوانێک زیاتر هیچی تر نەبوو، ئەمە دەستکەوتێکی سەرنجڕاکێش بوو.

لە کۆتاییدا ئیمپراتۆرییەتی مەغوول لە زەریای هێمن تا ئەوروپا درێژ دەبێتەوە.

دوا وەسیەتنامەی لەسەر تەختی مردنیدا کە لە کتێبی مێژووی نهێنیدا باسی لێوە کراوە، ترسناکە؛ "تانگوت‌ها را از صفحە روزگار محو کنی، زنان و فرزندانش را." هەر وەها سوپای دڵسۆزەکەی گوێڕایەڵی فەرمانەکەیە.

جەنگیز لە زەریایەکی ئاگر و خوێنی تانگووتەکاندا دەمرێت، کتێبەکان سووتێنراون، خەڵک لەناوچوون و هیچی لە شارستانییەتی تانگووتەکان نەماوەتەوە.

 

سەرچاوە: سۆزی میحڕاب